به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، ژنانی ئازادیخوازی سنه به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ژنانی یه‌كسانیخوازی سنه به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانیه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار له نێوان كرێكارانی فه‌سڵی له چه‌ند ناوچه‌ی شاری سنه، ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكاریان لێ پیرۆزبایی كردن. شایانی باسه كه ژنانی چالاك به پێدانی خه‌ڵات و بڵاوكردنی شیرینی و گوڵ له نێو كرێكاران دا باسیان له مێژوو و گرینگی ئه‌و ڕۆژ كرد.