کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چالاكی ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی شاری سنه‌ به‌ بۆنه‌ی شه‌وی یه‌لدا

چالاكی ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی شاری سنه‌ به‌ بۆنه‌ی شه‌وی یه‌لدا

ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له‌ ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی شاری سنه‌ به‌ بۆنه‌ی شه‌وی یه‌لدا یارمه‌تیان به‌ ده‌ست خێزانه‌ هه‌ژاره‌كانی ئه‌و شاره‌ دا گه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنان و پیاوانی شاری سنه‌ به‌ دابه‌شكردنی خۆراك به‌ سه‌ر خێزانه‌ هه‌ژاره‌كانی شاری سنه‌، په‌یامی یه‌كڕیزی و هاوده‌ردیان ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگا كرد و ڕایانگه‌یاند: هه‌موو دڵخۆشیمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕۆژه‌ سه‌خته‌كانیش دا پاڵپشتی یه‌كترین. نابێت ڕێگه‌ به‌ داڕمانی بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كانی كۆمه‌ڵگا بده‌ین و ئه‌بێ له‌ ڕۆژه‌ سه‌خته‌كان دا یاریده‌ری یه‌كتر بین.