به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی تێكۆشه‌ری شاری بانه له ڕێوڕه‌سمێك دا ڕۆژی یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكاریان له هه‌موو كرێكارانی ئێران پیرۆزبایی كرد.
مه‌راسیمه‌كه به خوێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار ده‌ستی پێكردووه و پاشان یه‌ك خولهك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا ڕاگیراوه. دواتر یه‌كێك له به‌شداربووان له سه‌ر مێژووی ڕۆژی جیهانی كرێكار و خه‌باتی كارگه‌ران دژ به سیسته‌می چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داری قسه و باسی كرد و به‌دوای دا، ئاماده‌بووان له سه‌ر باروودۆخی ئێستای جیهان، ناوچه‌كه، ئێران و كوردستان گفتگۆیان كرد. له كۆتاییش دا ڕێوڕه‌سمه‌كه له جه‌وێكی دۆستانه و پاش بڵاوكردنی چای و شیرینی كۆتایی پێ هات.