به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سه‌قز، به بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت، هێرشه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستانیان مه‌حكووم كرد.
لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه وحیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تانی فاشیستی ئێران و توركییایان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گای حیزبه كوردییه‌كان له باشووری كوردستان مه‌حكووم كرد و ڕایانگه‌یاند: ئه‌و هێرشانه، هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌گرێته‌به‌ر و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، حكوومتی هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی عێراقیان له ئاست ئه‌و هێرشانه به تۆندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری یه‌كده‌نگی و یه‌كریزی هێزه كۆردییهكان له ئاست ئه‌و پلامارانهبوون.
