به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره، له شاری هانووفێری ئاڵمان دژ به كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی و پلاكارد دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. به‌شداربووان وێڕای ئاماژه‌پێدان به شه‌ڕی دوو ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی و ئیسڕائیل، هێرش بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤینیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی به‌ندكراوانی سیاسی ڕ‌اگوێزراو بۆ زیندانه‌كانی قه‌رچه‌ك و تارانی گه‌وره بوون. له به‌یاننامه‌ی كۆتایی ئه‌و چالاكییه‌دا هاتووه، ئێستا كه قه‌یرانه ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌رووكی ڕژیمی نامه‌شرووعی كۆماری ئیسلامی گرتووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی حكوومه‌ت كه‌ش و هه‌وای ترسیان به سه‌ر كۆمه‌ڵگا دا سه‌پاندووه و هه‌زاران شارومه‌ندی بێ تاوانی ئه‌فغانستانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ كه‌مپه‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه گواستووه‌ته‌وه. هێرش بۆ سه‌ر ژنانی به‌لووچ له خاش، سه‌ركوتی كه‌مینه قه‌ومی و ئایینیه‌كان، له‌سێداره‌دانی سێ كۆڵبه‌ری كورد و سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر پێنج به‌ندكراوی خه‌ڵكی بۆكان هه‌موو كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه و نیشانه‌ی ترسی ده‌سه‌ڵات له ڕووخانه.