کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چالاكی لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان

چالاكی لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بۆنه‌ی ٣١ی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سنه،‌ به‌ بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ چالاكیان ئه‌نجام دا.

به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ سه‌روبه‌ندی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ دیواره‌كانی شاری سنه‌یان به‌ دروشمه‌كانیبژی كۆمه‌ڵه‌،بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانوبژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌نه‌خشاندووه‌. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ وێڕای ڕێزلێنان له‌ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه‌ و به‌ڵێنیان داوه‌ كه درێژه‌ به ڕێگا و ڕێبازی پڕ شانازیان بده‌ن.