به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێیان “نه‌سرین كه‌عبی” و “شه‌هلا كه‌عبی”، هه‌روه‌ها نزیكبوونه‌وه به ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی كاك “فوئاد مسته‌فا سوڵتانی” و دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له شاری سنه چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری هاوڕێیان “نه‌سرین و شه‌هلا كه‌عبی”، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنی سروودی شۆڕشگێڕانه، گوڵی سووریا‌ن له‌سه‌ر گۆڕه‌كانیان دانا و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن. جێگای ئاماژه‌یه كه “شه‌هلا و نه‌سرین كه‌عبی” دوو خۆشكی په‌ره‌ستاری خه‌ڵكی سه‌قز بوون كه له سه‌رده‌می هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان، برینی قوربانیانیان ساڕ‌ێژ ده كرد. ڕۆژی ٧ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٥٩ی هه‌تاوی ئه‌و دوو خۆشكه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٣٤ به‌ندكراوی دیكه به فه‌رمانی خه‌ڵخاڵی” و به بیانووی تیماركردنی برینداران، ئێعدام كران.
