به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك له لاوانی كه‌ره‌ج به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كولتووری خاوێن ڕاگرتنی شار، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ یارمه‌تی كرێكارانی پاككه‌ره‌وه‌ی شاره‌داری ده‌ست پێكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كچان و كوڕانی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج هاوڕێ له‌گه‌ڵ كرێكارانی پاككه‌ره‌وه‌ی گه‌هه‌رده‌شت ده‌ستیان كردووه به پاككردنه‌وه‌ی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شار و ڕایانگه‌یاندووه كه مه‌به‌ست له‌و هه‌ڵمه‌ته په‌ره‌پێدانی كولتووری پاك و خاوێنی شاره‌كانی ئێرانه و ده‌یانه‌وێت له سه‌رانسه‌ری وڵات لاوان به‌و چالاكییه په‌ویوه‌ست بن.