به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له لاوانی شۆڕشگێڕی سنه به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت له نێو شه‌قام و كۆمه‌ڵه تیجارییه‌كانی شار، درێژه‌یان به شۆڕشی “ژینا” دا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، یه‌كێك له‌و كۆمه‌ڵه تیجارییانهی تراكتیان تێدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵی تیجاری “پانتا ئابیدهره” و له‌سه‌ر تراكته‌كان دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی”، “شۆڕش درێژه‌ی هه‌یه”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی قاتڵ” و “مه‌رگ بۆ به‌سیجی” نووسراوه.
