به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان، دیواری شاره‌كانیان به دروشم نه‌خشاندووه و دووربینی چاودێری نێو هه‌ندیك له شه‌قامه‌كانیان له كار خستووه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیانی له شاری مهاباد، لاوانی ئازادیخواز وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا“یان له نێو شاره‌دا بڵاو كردۆته‌وه و به‌ڵێنیان داوه تۆڵه‌یان له هێزه‌كانی ڕژیم بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی سنه، سه‌قز و تیكاب شۆڕشگێڕان دووربینه‌كانی چاودێریان كوێر كردووه و له شاره‌كانی كرماشان، ئیلام، دیوانده‌ره، بۆكان و چه‌ند شاری دیكه‌ی كوردستان دیواری شاره‌كان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشێندراوه. ئازادیخوازان له دروشمه‌كانیان دا داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كردووه به شێوه‌یه‌كی به‌رین په‌یوه‌ستی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” بن.
