ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی تاران له سه‌ر مه‌زاری “موحسین شكاری” و “حه‌میدڕه‌زا ڕۆحی” كۆبوونه‌وه و كچان و كوڕانی ئازادیخواز دیواری شاریان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژنانی شۆڕشگێڕ له شاری تاران له‌سه‌ر مه‌زاری “موحسین شكاری” كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمه‌ڵێك له كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له‌سه‌ر مه‌زاری “حه‌میدڕه‌زا ڕۆحی” كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕش بن. به‌پێی ئه‌و ویدیۆ و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئازادیخوازان به هه‌ڵواسینی به‌نێر و نووسینی دروشم دژبه ڕژیمی ئیسلامی، درێژه‌یان به شۆڕشی ژینا داوه.