ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لاوانی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی كوردستان و ئێران له چه‌ند چالاكی جیاجیادا پشتیوانی خۆیان له “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ و یه‌کسانیخواز له شاره‌كانی سنه، كرماشان، كوهده‌شت، تاران، كه‌ره‌ج، شیراز، مه‌شهه‌د و ئیسفه‌هان دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌تی نه‌خشاند و جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمیان له حه‌ق “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” و بنه‌ماڵه‌كه‌ی مه‌حكووم كرد. هه‌روه‌ها خوێندكارانی ئازادیخواز له زانكۆی عیلم و سه‌نعه‌ت به بڵاوكردنی وێنه‌ی ئارمیتا و نووسینی دروشم له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ، پشتیوانی خۆیان له ئارمیتا و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
