ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی خه‌رمانان، كچان و كوڕانی ئازادیخوازی كوردستان و ئێران به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی تراكتیان بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی ئازادیخوازی كوردستان و ئێران سه‌دان تراكتیان به بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی بڵاو كرده‌وه. ئازادیخوازان هه‌روه‌ها دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند و پشتیوانی خۆیان له بانگه‌وازی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و ئێران بۆ مانگرتنی گشتی له ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان ڕاگه‌یاند.