ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كچانی چالاكوانی ناسراو به گرووپی “كچانی خۆڕه‌تاوی ورمێ” له ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست وشكبوونی نیشان دا.
گرووپی شۆڕشگێڕی “كچانی خۆڕه‌تاوی ورمێ” له به‌یاننامه‌یه‌ك دا داوایان له ته‌واوی دانیشتووانی ئه‌و پارێزگا و هه‌موو خه‌ڵكی ئێران كرد له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته ژینگه‌ییه‌ی ڕوویداوه بێده‌نگ نه‌مێنن. كچانی چالاكوان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند: بۆ دادخوازی ده‌ریاچه‌ی ورمێ و خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”، ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان شه‌قامه‌كان ئه‌كه‌نه گۆڕه‌پانی به‌رخۆدان.