كرێكارانی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی تاران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گوڵان، به بڵاوكردنی تراكت و پۆسته‌ر، وێڕای ڕێزگرتن له یادی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی به‌نده‌ر ڕه‌جایی، دروشمی “ئاسایشی خه‌ڵكتان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، له ئاست گیان و ماڵی كرێكاران كێ به‌رپرسیاره“یان به‌رز كرده‌وه.
کرێکاران و کارمەندانی پاڵاوگه‌ی تاران به بڵاوكردنی پۆسته‌ر و پلاكارد له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی شیركه‌ت، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی نیشان داوه. لەو پۆستەرانەدا، بە ئاماژەدان بە خراپ بەکارهێنانی ناوچه پیشەسازییەكان لەلایەن ڕژیمەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجی سەربازیی و پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییەکان، نووسراوە: “ئێوە ئاسایشی میللەتتان خستۆتە مەترسییەوە. “کێ زامنی گیان و ماڵی ئێمەیە؟“.