ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌یه‌ك لە شاخەوانانی شاری سەردەشت لە سه‌روبه‌ندی ٧ی پووشپەر ساڵیادی شیمیابارانی ئه‌مشاره، چالاکییەکیان بەڕێوە بردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك له شاخەوانانی سەردەشت بۆ ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەری به‌ركه‌وتووانی شیمیابارانی ٧ پوشپەڕ له‌مشاره، به سه‌ر هەر سێ لوتکەی “سپی سەنگ”، “سەرخیزان” و “قەڵاتی شای” سه‌ركه‌وتن. جێگه‌ی ئاماژەیە، لە ڕێكه‌وتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و عێراق، شاری سەردەشت شیمیاباران كرا و بە هۆیه‌وه به دەیان کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و بە سەدان کەسیش برینداربوون.