ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی ئازادیخواز بۆ ڕێزگرتن له یادی هه‌میشه زیندوو “شه‌هریار محه‌ممه‌دی”، به‌سه‌ر چیای ده‌ماوه‌ندی تاران دا سه‌ركه‌وتن.
شاخه‌وانانی به‌شدار له‌و چالاكییه به بڵاوكردنی وێنه‌ی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له شاری بۆكان، ڕێزیان له فیداكارییه‌كانی گرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگه‌ی پڕ شانازی بن.