ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی گرووپی چیای سه‌وزی سه‌قز، بەسەر لوتکەی كێوی سەرتوون سەركەوتن و ئەو سەركەتنەیان پێشكەش بەكەمپەینی نا بۆ لێدانی کانگای زێڕی سەقز کرد.
جێگای ئاماژەیە كه ڕۆژی ڕابردووش ژینگه‌دۆستانی سه‌قز به بڵاوكردنی پۆسته‌ر و تراكت له نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ كار و چالاكییه‌كانی كانگای زێری زه‌ڕینه نیشان دابوو. ژینگه‌دۆستان وێڕای ئاماژه‌دان به كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و مه‌عده‌نه له سه‌ر خاك، هه‌وا و ئاوی ناوچه‌كه، خوازیاری داخستنی بوون.