ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی گه‌لاوێژ، ئه‌ندامانی گرووپی شاخه‌وانی داڵاهووی بۆكان له چالاكییه‌كدا ڕێزیان له یادی گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌ی سنه گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌ندامی گرووپی شاخه‌وانی داڵاهوو به سه‌ركه‌وتن به سه‌ر لووتكه‌ی چیای ئۆشترانكۆی لۆڕستان، وێڕای ڕێزلێنان له یادی چیاكۆ یووسفی نژاد، خه‌بات ئه‌مینی و حه‌مید مورادی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه.