کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چالاكی دژ به‌ حوكمی سێداره‌ی ئێحسان فه‌ریدی له‌ شاری ئه‌رده‌بێڵ

چالاكی دژ به‌ حوكمی سێداره‌ی ئێحسان فه‌ریدی له‌ شاری ئه‌رده‌بێڵ

شه‌وی هه‌ینی ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادی خوازی شاری ئه‌رده‌بێڵ، له‌ چالاكییه‌كدا دژ به‌ سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ سه‌رئێحسان فه‌ریدیناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره‌ به‌ نوسینی درووشمینا بۆ سێداره‌له‌ سه‌ر دیواره‌كانی ئه‌و شاره‌، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌یئێحسان فه‌ریدیخوێندكاری خه‌ڵكی شاری ته‌ورێز بوون. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،ئێحسان فه‌ریدیخوێندكاری زانكۆی ته‌ورێز، سه‌ره‌تای ڕێكه‌وتی ١٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣ به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژ به‌ ڕژیمده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ١٠ ڕۆژ لێپرسینه‌وه‌، به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد كرا. پاشان ئه‌و هاووڵاتییه‌ ڕێكه‌وتی ٢٩ی جۆزه‌ردانی ساڵی ڕابردوو، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی له‌ دادگا ئینقلابی ئه‌و شاره‌، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ كرا و به‌ هۆی گۆڕانی حوكمه‌كه‌ی به‌افساد فی العرض، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.