ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، دژبه‌رانی سزای سێداره له شاره‌كانی كرماشان، مهاباد، سنه، كه‌نگاوه‌ر، ڕامسه‌ر، بۆكان، ڕه‌شت، ساری و مه‌سجد سوله‌یمان، له چه‌ندین چالاكی جیاجیادا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه له هه‌ندێك شاره‌كان تراكتیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه و له شاره‌كانی دیكه، سه‌دان تراكتیان له شوێنه گشتیه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه. تێكۆشه‌رانی ڕێگه‌ی ئازادی ویڕای پاڵپشتی له كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره، خوازیاری یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون.