ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو مامۆستای خەڵكی جوانڕۆ به‌ناوه‌كانی “عه‌زیز ساسلی” و “مه‌ولوود ساسلی” بە سەركەوتن بە سەر یەكێك لە لووتكەكانی چیای شاهۆ ڕێزیان لە گیانبه‌ختكردووانی ژینگەپارێزی ژیوای پاوە گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عەزیز و مەولوود ساسلی”، دوو مامۆستا و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری جوانڕۆ، بە سەرکەوتن به‌سه‌ر لووتكەی “حەوی خانی” لە چیای “شاهۆ” ڕێزیان لە یادی قوربانیانی ژینگە گرت. شایانی باسه كه سێ چالاكوانی ژینگه‌پارێزی ئه‌نجومه‌نی چیای سه‌وزی ژیوای پاوه به‌ناوه‌كانی “بیلال ئەمینی”، “یاسین کەریمی”، و “موختار خەندانی” ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی و لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی بووزین و مەرەخێل، گیانیان لەدەستدا.
