ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی تاران دژبه ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنه و وێدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، خوێندكارانی ناڕازی به بڵاوكردنی تراكت له نێو مه‌حه‌وته‌ی زانكۆ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه نیشان داوه. خوێندكارانی چالاك هه‌روه‌ها په‌تی سێداره‌یان له نێو زانكۆدا ئاگر داوه و بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری مۆمیان داگیرساندووه.