به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خوێندكارانی چه‌ند زانكۆی تاران دژ به یاسای عیفاف و حیجاب و سه‌پاندی سزای زیندان به‌سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی چالاكیان ئه‌نجام داوه.
حه‌فته‌ی ڕابردوو، ئه‌میرحسێن مورادی و عه‌لی یوونسی دوو خوێندكاری لێهاتووی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین، له ڕاگه‌یاندنێك دا خوازیاری كاردانه‌وه‌ی خوێندكارانی ئێران له ئاست سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ژنان و په‌یوه‌ست بوونیان به كارزاری نا بۆ سێداره بوون. به‌و بۆنه‌وه خوێندكاران له سه‌رووبه‌ندی ڕۆژی دانشجوو له چه‌ند زانكۆی تاران چالاكییان ئه‌نجام دا. خوێندكاران به بڵاوكردنی تراكت و نووسینی دروشم، دژایه‌تی خۆیان ڵه‌گه‌ڵ یاسای حیجاب و عیفاف نیشان داوه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی، تۆمه‌تبارانی په‌روه‌نده‌ی ئێكباتان و شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی تۆمه‌تبار به هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه نه‌یاره‌كانی نیزام، هه‌روه‌ها ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.