ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی شاری سنه به هه‌ڵواسینی به‌نێر ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست باروودۆخی وڵات نیشان دا.
خوێندكارانی كوردستان له په‌یامێكدا ڕایانگه‌یاند: ئێمه خوازیاری گۆڕانكارین. خوێندكارانی شۆڕشگێڕ داوایان له هه‌موو هاوڕێكانیان له سه‌رانسه‌ری وڵات كرد په‌یوه‌ست به بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارانی پێشڕه‌و دژ به سه‌ركوت و نادادپه‌روه‌ری بن. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه هه‌روه‌ها وتیان: ئێمه به‌هێز وه‌ستاوین و تا گه‌یشتن به گۆڕانكارییه‌كی سه‌ره‌كی ده‌ست له خه‌بات هه‌ڵ ناگرین.