كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی ڕازی كرماشان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گوڵان، بۆ ڕێزگرتن له یادی شه‌هیدانی ژینگه نه‌مامیان له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره چاند.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه ڕایانگه‌یاند: گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی له سه‌ر ژیان و مه‌عیشه‌تی ملیۆنان كه‌س ساز كردووه. ئه‌گه‌ر بایه‌خ به ژینگه نه‌درێت و هاونیشتمانیان دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كان نه‌پارێزن، بوونه‌وه‌ره‌كان له ناو ده‌چن و دواجار قه‌یرانی مه‌رۆیی ڕوو ئه‌دات. خوێندكارانی زانكۆی كرماشان له كۆتایی دا داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد به‌شداری هه‌ڵمه‌ته‌كانی ژینگه‌پارێزی له‌لایه‌ن ڕێكخراوه ژینگه‌یه‌كانه‌وه بن و ئه‌ركی خۆیان بۆ پاراستنی سرووشت به‌جێ بێنن.