ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خوێندكارانی زانكۆی هونه‌ری تاران له ئاست ته‌علیقی كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی هونه‌ری تاران له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ڕۆژی دانشجوو، به بڵاوكردنی تراكت له نێو ساختمانی زانكۆ، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ته‌علیقی كۆمه‌ڵێك له خوێندكاران نیشان دا. خوێندكاران ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر هاوڕێكانیان نه‌گه‌رێنه‌وه بۆ زانكۆ و ڕژیم كۆتایی به سیسته‌می سه‌ركوت نه‌هێنێت، ئه‌وه ڕێگه چاره‌یه‌كیان نییه جگه له مانگرتن و كۆبوونه‌وه.