ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، خوێندكارانی زانكۆی نهوشیرهوانی بابۆل به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه به ١٦ی سه‌رماوه‌ز، ڕۆژی دانشجوو، چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خوێندكارانی زانكۆی نهوشیرهوانی بابۆل تراكتیان به دروشمه‌كانی “هه‌ر كه‌س كه بكوژرێت، هه‌زار كه‌س پشتیوانیه”، “زاهدان، كوردستان،سه‌رمه‌شقی ته‌واوی ئێران” و ” بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری به واتای، خه‌باتی ئامانجدار و ڕێكخراو بۆ له‌ناوچوونی كۆماری ئیسلامی و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی ئینسانیه”یان بڵاو كرده‌وه.