به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار ،خوێندكارانی زانكۆی تاران به مه‌به‌ستی پشتیوانی له “محه‌ممه‌د شه‌باهه‌تی” و خوێندكارانی دیكه‌ی ته‌علیق كرا‌و له پڕۆسه‌ی خوێندن، چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خوێندكاران له كۆلێژه‌كانی زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونناسی و زانیای په‌روه‌ده، عیلم و ته‌كنۆلۆژی، هه‌روه‌ها په‌ردیسی ناوه‌ندی زانكۆی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “محه‌ممه‌د شه‌باهه‌تی” و سه‌پاندانی سزا به‌سه‌ریدا، تراكت و بابه‌تیان بڵاو كردۆته‌وه. “محه‌ممه‌د شه‌باهه‌تی” چالاكی سنفی خوێندكاری، حه‌فته‌ی ڕابردوو و له ساڵڕۆژی ئازادبوونی له زیندان، بۆ جارێكی دیكه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. مه‌ئموورانی ڕژیم به ناوبراویان وتووه: له سه‌ر په‌روه‌نده‌یێكی ساڵه‌كانی ٩٨ و ٩٩ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، له‌حاڵێكدا ڕه‌وه‌ندی دادگاییكردنی به‌بێ ئاگاداری خۆی به‌ڕێوه چووه و قازی به نهێنی حوكمی بۆ ده‌ركردووه.