ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خوێندكارانی كۆلێژه‌كانی ئابووری و مودیرییه‌تی سه‌ر به زانكۆی تاران به مه‌به‌ستی پشتیوانی له “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشووه، خوێندكارانی زانكۆی تاران بۆ پشتیوانی له “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” تراكت و وێنه‌ی ئه‌و قوربانیه‌ی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامیان له سه‌رانسه‌ری زانكۆدا بڵاو كردۆته‌وه و له هه‌ندێک شوێنیش دژبه ڕژیم دروشمیان نووسیوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا بنه‌ماڵه‌ی ئارمیتا به فه‌رمی مه‌رگی مه‌غزی كچه‌كه‌یان پشتڕاست كردبوو.
