به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێكۆشه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی دژ به كۆماری په‌ت و سێداره چالاكییان ئه‌نجام داوه.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه چه‌ندین به‌نێریان به دروشمه‌كانی “ئێمه له دیواری ترس تێپه‌ڕین” و “له‌و باروودۆخه‌دا ماندوو بووین و خوازیاری گۆڕانكارین”، له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری تاران هه‌ڵواسیوه. تێكۆشه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی هه‌روه‌ها دیواری شاره‌كانیان به دروشمه‌كانی دژ به حكوومه‌ت نه‌خشاندووه و به بڵاوكردنی تراكت خوازیاری كاردانه‌وه‌ی به‌رینی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی بوون.