به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسووڕاوان و دۆستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه، به بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، هه‌ستان به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت له‌ئاستی ئه‌مشاره.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسووڕاوان و دۆستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سنه، تراكتی ته‌بلیغیان به ناوه‌ڕۆكی “پیرۆزبێ ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه”، به بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه.