به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌ممه، ژماره‌یه‌ك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ئاوایی ئه‌ویهه‌نگ له‌دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ته‌بلیغاتی نوێنه‌رانی ڕژیم له‌ئاست ئه‌م ئواییه ده‌ستیان كرد به چالاكی ته‌بلیغی به‌ربڵاو كه له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی خه‌ڵك و تووڕه‌یی هێزه‌كانی ئینتزامی و سپای پاسداران به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه لاوانی خه‌باتكاری ئه‌م ئاواییه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن و تراكت كه پێشتر ئاماده‌یان كردبوو له‌ئاستێكی به‌ربڵاو له‌دژی ته‌بلیغانی نوێنه‌رانی ڕژیم چالاكی ته‌بلیغیان ئه‌نجام داوه. شایانی باسه، له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی ئه‌م ئاواییه له‌وانه له‌سه‌ر دیواره‌كانی درووشمی “بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”، “بژی كۆمه‌ڵه” و هه‌روه‌ها چه‌ندین درووشم له‌دژی نوێنه‌رانی ڕژیم له‌وانه، “ئێوه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك نین” نووسراوه. به پێی ئه‌م هه‌واڵه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ئه‌م چالاكییه، هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان كردووه به پاك كردنه‌وه‌ی نووسراوه‌كان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی تراكته‌كان. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، فه‌زای ئاوایی ئه‌ویهه‌نگ له ئێستادا به توندی ئه‌منییه‌تی كراوه و هێزه‌كانی ڕژیم له‌ئاستی ئه‌م ئاواییه بڵاوه‌یان پێكراوه.