به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری سه‌قز به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ڕۆژی جیهانیی كرێكار، هه‌ستان به ئه‌نجام دانی چالاكی ته‌بلیغی به‌ربڵاو له‌ئاستی شاردا.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری شاری سه‌قز به نووسینی درووسم له‌سه‌ر دیوار و بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت به ناوه‌ڕۆكی “پیرۆزبێت ڕۆژی جیهانیی كرێكار”، “١١ی گوڵان، ڕۆژی جیهانیی كرێكار پیرۆزبێت”، “به‌رز و به‌ڕێزبێت یادی كرێكارانی گیانبه‌ختكردووی ڕۆژی جیهانیی كرێكار” و “كرێكارانی جیهان یه‌كگرن”، له‌ئاستی شاری سه‌قز له‌وانه، “چوارڕێیانی ئازادی، مه‌یدانی شۆهه‌دا، مه‌یدانی ٢٢ی به‌همه‌ن، وهلیخان، كانی گهرمهك، شاره‌بانی، ده‌ورووبه‌ری مزگه‌وتی جامێع، مه‌یدانی هه‌ڵۆ، مزگه‌وتی دوومناره، پاركی شه‌هر، ده‌ورووبه‌ری حه‌مامی حاجی شه‌ریف، كازم خان، تاكسیڕانانی شه‌هره‌ك، ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی دانشگا، دوكتور خالیدی، شه‌ریف ئاوا، مه‌یدانی گه‌وره‌ی ته‌ڕه‌بار و ده‌ورووبه‌ری “شێر و خورشیدی پێشوو”، ڕێزیان له ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكار گرت.