به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ماوه‌ی ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٠ و ١١ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه، به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزب، بۆ چه‌نده‌مین جار هه‌ستان به ئه‌نجامدانی چالاكی ته‌بلیغی.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان به هه‌ڵواسینی چه‌ندین پارچه نووسراوه كه له‌سه‌ریان نووسرابوو “پیرۆزبێت ١١ی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” و “بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”، بۆ جارێكی دیكه له به‌رزاییه‌كانی كێوی ئاوییه‌ر ڕێزیان له‌م ڕۆژه گرتووه. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ئاوایی كێڵانه، گه‌ڕه‌كی كه‌مه‌ربه‌ندی ٢٥، فیروزئاوا، فه‌ره‌ح و شارۆچكه‌ی ئه‌ندیشه، به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین تراك به ناوه‌ڕۆكی “بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”، ڕێزیان له ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران گرت.
