
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له درێژه‌ی چالاكیه تهبلێغییهكان به بوونه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لاینگه‌رانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سه‌قز، تراكت و ئێعلامییهیان بڵاوكرده‌وه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، دۆستان و لاینگه‌رانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له ئاستی شار له‌وانه: “ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی جامعه، مه‌یدانی هه‌ڵۆ، بازاری تاجوانچی، پردی هه‌وایی، چوارڕای ئازادی، مه‌یدانی میوه فرۆشانی عرفانی، بازاری گه‌وره‌ی تاناكۆرا، شه‌قامی ساحلی، شه‌هره‌كی دانشگا، شه‌ریف ئاوا، مه‌یدانی گه‌وره‌ی ته‌ڕه‌بار و میوه، شه‌قامی دۆكتۆر خالدی، شه‌قامی مۆعه‌لیم، ڕۆدهكی، شۆهه‌دا، كۆچه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی شۆهه‌دا، شه‌قامی سه‌عدی، شه‌قامی جامی و كۆچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، شه‌قامی فه‌خری ڕازی، ته‌په ماڵان، شیووی جوتیاران”، تراكت و ئێتلاعییه به بۆنه‌ی “٢٦ی ڕێبه‌ندانیان بڵاو كرده‌وه. به‌رز و به‌ڕێز بێت یادی هاوڕێ كۆمۆنیست محه‌ممه‌د حۆسه‌ین كه‌ریمی، بژی كۆمه‌ڵه، بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، پیرۆز بێ ٢٦ی ڕێبه‌ندان به‌شێك له ناوه‌رۆكی ئه‌م تراكت و بڵاو كراوانه بوون. هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژه‌دا ژماره‌یه‌ك له دۆستان و لاینگه‌رانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له سه‌ر گڵكۆی هاوڕێ گیانبه‌خت كردوو “محه‌ممه‌د حۆسه‌ین كه‌ریمی” كۆبوونه‌وه و یاد و فیداكارییه‌كانیان به‌رز ڕاگرت.
