به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو: شه‌وی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه، به بۆنه‌ی ١١ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، چالاكی ته‌بیلغیان ئه‌نجام داوه.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ڵسووڕاوان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به هه‌ڵواسینی چه‌ندین پارچه نووسراوه به ناوه‌ڕۆكی “پیرۆزبێت ١١ی خه‌رمانان” و “بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” له به‌رزاییه‌كانی شاری سنه، ڕێزیان له ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران گرتووه.