ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگه‌ران و ئه‌ندامانی ته‌شكیلاتی ناوخۆی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له ده‌ورووبه‌ری شاره‌كانی مه‌ریوان و سنه، له هه‌ڵمه‌تێكدا چه‌ندین چالاكی ته‌بلیغیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌شداربووانی ڕێوهڕهسمهكان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكاردی “بژی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه“، سه‌ره‌ڕای په‌یمان نوێ كردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی، ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌یان پیرۆز كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا دوایین هه‌ناسه له‌سه‌ر ئامانج و ڕێبازه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌بن.
