به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له مه‌ریوان به بڵاوكردنی تراكت هاتنی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رز ڕاگرت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لاوانی شۆڕشگێڕ و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له سه‌ر جاده‌ی سه‌ره‌كی و له ته‌نیشت مزگه‌وتی جامێعای شارۆچكه‌ی كانی دیناری مه‌ریوان به بۆنه‌ی هاتنی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه تراكتیان بڵاو كرده‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.
