کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چالاكی ته‌بلیغی لاوانی شۆڕشگێڕی سنه‌ دژبه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلسی ڕژیم

چالاكی ته‌بلیغی لاوانی شۆڕشگێڕی سنه‌ دژبه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلسی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی ڕه‌شه‌مه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سنه‌، دژبه‌ شانۆی هه‌لبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی له‌ كێوی ئاویه‌ر چالاكییان ئه‌نجام دا.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، گه‌نجانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی سنه‌ به‌ بڵاوكردنی تراكت و نووسینی دروشم، سۆسیالیزمیان وه‌كوو ئاڵترنانتیوێكی به‌هێز بۆ دواڕۆژی دوای ڕووخانی كۆماری ئیسلامی ناو برد. چالاكوانان دروشمه‌كانی “بژی كۆمه‌ڵه‌ و بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”، “بژی هاوڕێیان حه‌مه‌حسێن كه‌ریمی و عۆمه‌ر فه‌یزی”، “بژی خۆشكانی ڕۆسته‌م گورجی”، “نا بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی ١٤٠٢”، “ئازادی و به‌رابه‌ری، حكوومه‌تی شۆرایی” و “بژی سۆسیالیزم”یان به‌سه‌ر دیوار، شه‌قام و تابلۆكانی ده‌ورووبه‌ری شاری سنه‌ و كێوی ئاویه‌ردا نه‌خشاند.