ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له تێكۆشه‌ران و لایه‌نگه‌رانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له چالاكییه‌كدا یادی ئازیزی هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو دوكتور جه‌عفه‌ر شه‌فیعیان به‌رز ڕاگرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، تێكۆشه‌ران و چالاكوانان به بڵاو كردنه‌وه‌ی په‌یامێك ئه‌ڵێن: ئێمە کۆمۆنیستەکان، گیانبەختکردووان لە خەرمانەیەک لە پیرۆزی خوڕافات یان هەستێکی ڕۆمانسییەوە ناپێچین. بۆ ئێمە مێژووی داهاتوو، زیندووەکان دروستی دەکەن و هەرئێستا لەگەڵ خەبات و تێکۆشانێکی زیندوو و ڕاستەقینە، بە هەموو گرنگییەکییەوە ڕووبه‌ڕووین، بەڵام هەر لێرەدایە کە سەرلەنوێ یاد و بیرەوەری هاوڕێ دوكتور جەعفەر شەفیعی بۆ ئێمە زیندوو دەبێتەوە. نەک هەر لەبەرئەوەی کە ئەمڕۆ جێگای ئەو، لەو نەبەردە سەختە و ئاڵەنگارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەی کە لەبەردەم کۆمەڵە و حزبی کۆمۆنیست دایە، زۆر خاڵییە، بەڵکوو لە بنەڕەتدا لەبەرئەوەی هەموو ئەو کەسانەی کە لە نێو ئێمەدا دەیانەوێت خۆیان لە هەناوی خەباتی چینایەتی کرێکاران و زەحمەتکێشان و ستەملێکراوانی کۆمەڵگادا ببیننەوە، هەموو ئەو کەسانەی کە ئامانجیان بریتی بووە لەوەی کە بە هەموو تواناوە بەشدارییەکی جددی لەم بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەدا بکەن، بە حەق ڕێز لە یەکێک لە شەریفترین و شێلگیرترین تێکۆشەری ئەم ڕێبازە دەگرن و لەوەش گرنگتر، ئیلهامی لێ وەردەگرن. شایانی باسه له كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی ئاواتی گیانبه‌ختكردووان به‌رده‌وام ئه‌بن له خه‌بات و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ ده‌كه‌نه‌وه.
