به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی سنه به بۆنه‌ی هاتنی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، چالاكی ته‌بلیغیان له گوێزه كوێری ئاویه‌ر ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لاوانی ئازادیخواز و شۆڕشگێڕی سنه به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت له “گوێزه كوێر”ی ئاویه‌ر و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی، ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنیان له ته‌واوی كچان و ژنانی كوردستان و ئێران پیرۆزبایی كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانجی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی دا نوێ كرده‌وه.