کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چالاكی به‌ربڵاوی ته‌بلیغی له‌ مه‌حكووم كردنی دادگایی كردنی چالاكانی كرێكاری

فعالیت تبلیغی در محکومیت دادگاهی فعالین کارگری3

فعالیت تبلیغی در محکومیت دادگاهی فعالین کارگری3

 

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی حیزبی كۆمنیستی ئێران له‌ شاره‌كانی یاسووج و دێهده‌شت چالاكییه‌كی به‌ربڵاوی ته‌بلیغییان له‌ مه‌حكووم كردنی دادگایی كردنی چالاكانی كرێكاری و كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ڕێوه‌بردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر پووستر و تراكت له‌ مه‌حكووم كردنی ئه‌م هه‌وڵه‌ی ڕژیم و هه‌روه‌ها ئازادكردنی خێرا و بێشه‌رتومه‌رجی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌ و چالاكانی كرێكاریی و مه‌ده‌نی له‌ ئاستی ئه‌مشارانه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.