ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له چه‌ند شاری ئێران، به پێی ڕه‌واڵی هه‌ر سێشه‌ممه دژ به سزای سێداره چالاكییان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ئازیزانیان دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.