کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چالاكی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ فڕانكفۆرت و هانووفێر دژ به‌ ئێعدام

چالاكی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ فڕانكفۆرت و هانووفێر دژ به‌ ئێعدام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی به‌فرانبار، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ شاره‌كانی فڕانكفۆرت و هانووفێری ئاڵمان دژ به‌ ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ڕۆژی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام، ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان له‌ شاره‌كانی فڕانكفۆرت و هانووفێر له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی، عه‌باس دریس، موجاهد كوركور، بێهرووز ئێحسانی، مێهدی حه‌سه‌نی و به‌ندكراوانی په‌روه‌نده‌ی ئێكباتان بوون.