ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام، له چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیاد دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سزای سێداره نیشان دا.
به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ناڕازیان له شاره‌كانی ئه‌بهه‌ر، ئیسفه‌هان، ئه‌هه‌ر، ته‌ورێز، تاران، جه‌هرۆم، چالووس، ڕه‌شت، زه‌نجان، شاهڕوود، شاری قودس، شاركورد، فوومه‌ن، كه‌ره‌ج، لاهیجان، كرماشان و یه‌زد به بڵاوكردنی تراكت و كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م زیندانه‌كانی ڕژیم دروشمه‌كانی “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت“، “نا بۆ ئێعدام“ و “ئه‌مه ئاخرین په‌یامه، ئێعدام بكه‌ی قیامه“یان به‌رز كردووه‌ته‌وه.