کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چالاكی ئێرانیانی ئازادیخوازی ده‌ره‌وه‌ی وڵات دژ به‌ سزای ئێعدام

چالاكی ئێرانیانی ئازادیخوازی ده‌ره‌وه‌ی وڵات دژ به‌ سزای ئێعدام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی ڕێبه‌ندان، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ وڵاته‌كانی سوید، دانمارك و ئاڵمان دژ به‌ ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی چوار ده‌یه‌ی ڕابردووی كۆماری ئیسلامی و وتنه‌وه‌ی دروشم، له‌ به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ ستۆكهۆڵم، كۆپێنهاگن، كۆڵن و هامبوورك كۆبوونه‌ته‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.