ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئازادیخوازانی چه‌ند شاری كوردستان له چه‌ند چالاكی جیاجیادا سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر وریشه مورادی به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
كوڕان و كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی كوردستان به بڵاوكردنی تراكت له نێو شه‌قام و كوڵانه‌كانی شاره‌كاندا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سزای سێداره نیشان دا و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی وریشه مورادی وپه‌خشان عه‌زیزی بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه داوایان له خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كوردستان كرد له ئاست ئه‌و نادادپه‌روه‌ریه‌ی ڕژیم بێده‌نگ نه‌بن و ڕێگه نه‌ده‌ن وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی له سێداره بدات. ئازادیخوازان هه‌روه‌ها هۆشداریان به كۆماری ئیسلامی دا و ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر سزای سێداره‌ی ئه‌و دوو ژنه شۆڕشگێڕ هه‌ڵنه‌وه‌شێننه‌وه، كاردانه‌وه‌ی توندیان ئه‌بێت.