به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵانی ١٣٩٩ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و خه‌باتكارانی شاری بانه به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و شیرینی، پێشوازیان له هاتنی ١ی مه‌ی، ڕۆژی جیهانیی كرێكار كرد.
له‌م ڕۆژه‌دا به‌سه‌دان تراكت وێڕای شیرینی له‌ناو كرێكارانی ده‌ستفرۆش و خه‌ڵكی دانیشتووی ناوچه‌ی “مه‌یدانی جه‌هاد”ی بانه بڵاوكرایه‌وه. تراكته‌كان وێڕای پیرۆزباییی ڕۆژی جیهاانیی كرێكار له كرێكاران، ئه‌وانی بانگهێشتی یه‌كگرتوویی و خه‌باتی هاوبه‌ش دژبه نیزابی سه‌ركوتگه‌ر و چینایه‌تیی سه‌رمایه‌داری كردبوو. ئه‌م چالاكیه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری شاری بانه له‌گه‌ڵ پێشوازیی كرێكارانی ده‌ستفرۆش و ئاماده‌بووان به‌ره‌وڕوو بۆوه. شایانی باسه، له ماوی ڕۆژانی ڕابردووش‌دا، هه‌ر له‌م شاره، ڕێوڕه‌سمێك به بۆنه‌ی ڕێزگرتن له ڕۆژی هاوپشتیی جیهانیی چینی كرێكار به‌ڕێوه چووبوو.