کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چالاكانی ژنانی تێكۆشه‌ری كورد به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر

چالاكانی ژنانی تێكۆشه‌ری كورد به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، دوو ڕێكخراوه‌ی ژنانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ وڵاتی سوید به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر، ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژ به‌ ژنان چالاكییان ئه‌نجام دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئامارا و یه‌كێتی ژنانی ڕۆژهه‌ڵات(ڕووناك)، له‌ شاری ستۆكهۆڵم چالاكییه‌كیان به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نۆڤامبه‌ر، ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژ به‌ ژنان به‌ڕێوه‌ بردووه‌ و له‌و چالاكییه‌دا، وێڕای ڕێزلێنان له‌ یادی قوربانیانی سه‌ركوت، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی هه‌روه‌ها ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.